خڕە لەباخدا گەورەیە لە جوانیدا
خەڵکی تیایە بە هەزاران لەجیی خۆیان ناجووڵین تیایدا
لە ژووری ئەشکەوتان گەرم و خۆش وەک ئیسفنجا
مەبەست لە کاڵەک و تۆوی کاڵەکە، خڕە لە باخدا گەورەیە لە جوانییە، مەبەست لە میوەی کاڵەکە لەکاتی پێگەشتندا قەبارەی گەورە و جوانە، خەڵکی تیایە بەهەزاران، مەبەست لە ناوکی کاڵەکە کە لەناو کاڵەکدا هەیە، لە ژووری ئەشکەوتان گەرم و خۆش وەک ئیسفنجا، مەبەست لە میوەی کاڵەکە کە وەک ئیسفنج نەرمە. وەڵام (کاڵەک) . [1]