دیوێکە گیانی تیانییە بێ دەست و قاچ و خوێنە
ئەکشێ بە چەشنی مار بێ گۆشت و بێ دەمارە
مەبەست لە فڕۆکەیە، دیوێکە گیانی تیانییە، (دیو: ژوور) مەبەست لەناو فڕۆکەیە کە بە ژوور چووێنراوە، چونکە لە هەردووکیان مرۆڤ تێیدا دادەنیشێ، بێ دەست و قاچ و خوێنە، وەسفی جەستەی فڕۆکەیە، ئەکشێ بە چەشنی مار و گۆشت و دەماری نییە. وەڵام (فڕۆکە) . [1]