سێ سوار هاتن بە تەتەری
ساڵح بەگیان لە پشت سەری
دەنووک لەق لەق کارەکەری
مەبەست لە مەنجەڵ و سەرقاپ و کەوگیرە، سێ سوار هاتن بەتەتەری، (تەتەر: بە کەسێک دەوترێ کە زۆر خێرایە لەگەیاندنی شتدا) ساڵح بەگیان لە پشت سەری، مەبەست لە سەری مەنجەڵە، دەنووک لەق لەق کارەکەری، مەبەست لە کەوگیرە، کلکە درێژەکەی بە دەنووکی لەق لەق چووێنراوە. [1]
وەڵام: (مەنجەڵ، سەرقاپ، کەوگیر)