هەر کەس ئاو بە پەپکەی خۆیدا ئەکا.
پەپکە: خەرمانی گێرەنەکراو کە هێشتا شەن نەکرابێت (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا هەر جوتیارێک کە خەرمان کۆدەکاتەوە، لە خەمی ئەوەدایە کەی گێرە و شەنی بکات، بۆ ئەوەی بەری ڕەنجی ساڵێکی بچنێتەوە، مەبەست لەوەیە هەر کەسە لە ژیاندا خەمی خۆیەتی. [1]