ئاوەڵی قەل دەندووکی بە گووە.
ئاوەڵ: هاوەڵ یان هاوڕێ، بە یەکێک ئەوترێ کە هاوەڵ و هاوڕێیی کەسێکی دەمشڕ و دەمپیس بێ، ئەمیش لەژێر کاریگەریدا، لاسایی ئەو بکاتەوە، وەکوو ئەو دەمی پیسبکا و دەستبکات بە دەمەوەری و دەمشڕیی، لەناو نەریتی گفتوگۆی کوردەواردا، یەکێکە لە ناشرینترین گوفتارەکان. [1]