ئەستێرە هەرچەندە پرشنگداربێ، بێ مانگ نابێ.
ئەستێرە هەرچەندە پرشنگداربێ، بە مانگ ناگا.
بە کەسێکی بەهرەمەند دەوترێت کە کەسێکی بەهرەمەندتر لە سەروو ئەوەوە هەبێت. یان بۆ کەسێکی جوان بەکاردێ کە لەو جوانتر و شەنگتر هەبێت. واتە: مرۆڤ لە کار و پیشەدا، چەندە خۆی بە شارەزا و لێزان بزانێت، دەشێ وەستای لەو کارامە و شارەزاتر هەبێت. [1]