ئەوەی بچێتە شکار، جێی خۆی بزر ئەکا.
ڕاوچی لە ڕاوا هەمیشە ئەگەڕێ بۆ ئەوەی نێچیرێکی باشی دەستبکەوێ واتە: جێگۆڕکێ بەشوێن ئەکات، مەبەستی لە کەسی کاسبە کە هەمیشە بەدوای کاردا دەگەڕێ لەپێناوی دابینکردنی بژێویدا، دەشێ هەر کاتە و لە شوێنێک بێت، بۆ ئەوەی قازانجێکی زیاتری دەستبکەوێت. [1]