سەرۆکى #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# ڕایگەیاند، دەبێت بزانین هۆکارى ئەم شێوە ئیدارەدانە سەقەتەى هەرێم چییە؟ دەڵێت: نەبوونى پەروەردەیە و بەر لە هەمووان پێویستە سیاسییەکان بەر لە هەموو کەس چەکوشکاریان تێدا بکرێت.
#عەلى باپیر# سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى ڕایگەیاند، ڕۆژانێک لە شاخ بووین خەونمان بە ڕۆژگارێکى وەک ئەمڕۆ دەبینى بەڵام سیاسییەکان خراپ ئەم وڵاتەیان بەڕێوەبرد و لەسەر دەریایەک نەوتین و ڕێکخراوى خێرخوازى نەوت بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەکەن.
عەلى باپیر ئەوەش دەخاتەڕوو، پێویستە ئێمە تێرمان خواردبێت لە ماستاوکردن بۆ ڕۆژاوا و بەرپرسان پێیان وایە تا دینمان کەمتر بێت ئەوان زیاتر لێمان ڕازى دەبن.
سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى هێما بۆئەوەش دەکات، بەرپرسیارى یەکەم لە دۆخى هەرێم و کێشەکان، #پارتى دیموکراتى کوردستان#ە پاشان یەکێتى، دەڵێت پێمان خۆشە هەردوولا واز لە چەلەحانێ بێنن و یەک جار بوێریان هەبێت دان بەهەڵەى خۆیان بنێن و ئەقڵەیتى تاک گەرایی و ماڵ گەرایی واز لێبهێنن.
عەلى باپیر ئاماژە بۆئەوە دەکات، هەرچیان پێبکرێت بۆ نێوەندگیرى دەیکەن و #بەغدا# و #دیمەشق# و #تاران# و ئەنکەرە کاتێک ڕێزمان لێدەگرن کە خۆمان چاک بکەین و یەکبین.
ئەم وتانەى سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى لەمیانى وتەیەک هات کە پێشکەشى ڕێکخراوى مامۆستایانى حزبەکەى کردبوو. [1]