ناو: سدیق
ناوی باوک: حسێن ناوخۆش
ساڵی لەدایکبوون: 1945
ڕۆژی شەهیدبوون: #23-05-1966#
شوێنی لەدایکبوون: #کانی وەتمان# ی سەربە شارەدێی #خەلیفان#
شوێنی شەهیدبوون: چیای #هەندرێن#
$ژیاننامە$
سدیق حسێن ناوخۆش، لە ساڵی 1945 لە گوندی کانی وەتمانی سەربە شارەدێی خەلیفان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، ساڵی 1966 شەهید دەبێت.
$خەباتنامە$
سدیق حسێن ناوخۆش، لە ساڵی 1964 لە ڕێگەی ملازم یونس پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە کردووە. ماوەی دووساڵ لە شاخ بووە و نەگەڕاوەتەوە.
لە ڕێکەوتی 23-05-1966 بەسەر ڕەبایەیەکی سوپای ئێراق لە چیای #هەندرێن# دادەدەن و دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ڕەبایەکە لەکاتی دەرچوون و گەڕانەوە مینێکی چێندراوی پێدا دەتەقێتەوە و سەرەتا بە سەختی بریندار دەبێت و دوای یەک کاتژمێر شەهید دەبێت و هاوسەنگەرانی لە دۆڵی گەڵالە بە خاکی دەسپێرن. [1]