ناو: جەمال
نازناو: لەشکری
ناوی باوک: عەبدوڵڵا کەریم قادر
ساڵی لەدایکبوون: 1962
ڕۆژی شەهیدبوون: #13-08-1989#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #حوجران# ی شارەدێی #کۆرێ#
شوێنی شەهیدبوون: چیای #قەندیل#
$ژیاننامە$
لەشکرى لە ساڵی 1962 لە گوندی حوجرانی سەربە شارەدێی کۆڕێ لەدایکبووە. ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە. پیشەی شوفێری بارهەڵگر بووە لە شاری هەولێر، لە ڕێکەوتی 13-08-1989 دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ وڵاتی ئێران لە چیای قەندیل دەکەوێتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و شەهید دەبێت.
$خەباتنامە$
لە ساڵی 1986 چەک هەڵدەگرێت و پەیوەندی دەکات بە وەستا یونس لە هێزی سەفینی سەر بە ناوچەی شەقڵاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی 1987 لە کیمیابارانی دۆڵی بالیسان بریندار بووە. لە ڕۆژی #08-08-1988# دوای پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ وڵاتی ئێران، پێشمەرگەکانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان دوادەکەون لە پەڕینەوە، بەم هۆیەوە هێزێکی زۆری ناوچەی شەقڵاوە ڕێگای دەرچوونیان نامێنێت و بە ناچاری لە دەڤەری ڕانیەوە دەگەڕێنەوە بۆ چیای کۆسرەت لە دەشتی کۆیە، دواتر فڕۆکە شوێنیان ئاشکرا دەکات و بۆمباران دەکرێن کە بەو هۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهید دەبن. پاشان بە ناچاری دەشتی کۆیە چۆڵدەکەن و ڕوودەکەنە سنووری وڵاتی تورکیا، لەسەر سنووری تورکیا دەستگیردەکرێن و دەگوازرێنەوە بۆ گرتووخانەی شاری ئامەد، ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگە دەبن کە (هێرشە ڕەش – وەستا یونس – بارزان یونس) لەناویاندا دەبن، دوای شەش مانگ لە زیندانی لە وڵاتی تورکیا ئازاد دەکرێن و دەچنە وڵاتی ئێران. دواتر دەبێتە بەرپرسى مەفرەزەی پارتیزانی، لە ڕێکەوتی 13-08-1989 بۆ ئەنجامدانی چالاکییەک لەگەڵ مەفرەزەکەی دەگەڕێتەوە کوردستان و دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ وڵاتی ئێران لە چیای قەندیل دەکەوێتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس و شەهید دەبێت. [1]