ئەگەر زاڵم ببێ بە پرد بەسەریا مەڕۆ.
هەرگیز باوەڕ بە زۆردار مەکە تا دەتوانیت لێی نزیک مەبەرەوە، بۆ بەرژەوەندییەکی کاتیی پەیوەندی لەگەڵ درووستمەکە چونکە هەر دەرفەتێکی بۆ ڕێبکەوێت بێ سێ و دوو دەستی خۆی دەوەشێنی و تووشی زیانت دەکات، پێشوان لەم بارەیەوە بەم شێوەیەش ئەم پەندە دەڵێن: بەسەر پردی زاڵمدا مەڕۆ. [1]