ئەگەر زانیت ئەزم، ئەگەر نەتزانی دزم.
کەسێکی لاواز و بێپەروەردە گەر دزی لە دۆست بکات، گەر ئاشکرابوو دەڵێت: گاڵتەیە و بۆ خۆشی وامکرد، گەر ئاشکرا نەبوو، دزییەکە دەکات و ماڵەکەی بۆ خۆی دەبات، ئەمە ڕەفتارێکی دزێو و نەشیاوی کۆمەڵایەتییە، ڕووزەردی و عەیباربوونی بەدواووەیە. [1]