ناو: سەردار
ناوی باوک: ئەمیر عاز عەزیز
ناوی دایک: مەیاس محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1963
ڕۆژی شەهیدبوون: #13-08-1983#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: چیای #قەندیل#
$ژیاننامە$
سەردار ئەمیر عاز عەزیز لە ساڵی 1963 لە شاری هەولێر لە دایکبووە. تا قۆناغی ئامادەیی خوێندووە. بە یەکەوە لەگەڵ باوکی لە یەک ڕۆژدا شەهید دەبن. دایکی ناوی (مەیاس حەمەد) ەو خاوەنی دوو برایە بە ناوەکانی (سالار، فەرهاد) و سێ خوشک بە ناوەکانی (چنار، بێخاڵ، مهابات) .
$خاباتنامە$
سەردار لە ساڵانی ئاوارەیی دەبێتە هاوکار و پاسەوانی باوکی کە #ئەمیر عاز عەزیز مەحمود# -شەهید کاکۆ یە و سەرقاڵی کاری سیاسی دەبن.
لە ساڵی 1981 دەبێتە پێشمەرگە و چەک هەڵدەگرێت و لەگەڵ هێزەکەی باوکی ڕوو لە سنوورەکانی کوردستان دەکاتەوە.
لە ڕێکەوتی 13/8/1983 لە چیای قەندیل لە پشت گوندی لێوژە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزێکی زۆری دوژمن و دواى شەڕێکی سەخت، باوکی شەهید دەبێت و ناوبراو لە تەنیشت باوکی هەڵناستێت، تا شەهید دەبێت و کە تێیدا هەریەک لەلە شەڕەکەدا هەریەک لە (کەمال، جەمال، قادر، مامەند) شەهید دەبن. [1]