ناونیشانی پەڕتووک: کاتێک ئیمپراتۆر خودایی بوو
ناوی نووسەر: جولی ئۆتسوکا
ناوی وەرگێڕ: #ژوان شوانی#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: #سەردەم#
ساڵی چاپ: 2016
ژمارەی چاپ: یەکەم
$دەربارەی پەڕتووک$
ئەم ڕۆمانە چیرۆکی خێزانێکی ئەمریکایی بە ڕەچەڵک ژاپۆنی دەگێڕێتەوە کاتێک لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووهەمدا بە زۆرەملێ ڕەوانەی کامپ دەکرێن. نووسەر لە زاری کارەکتەرەکانی خێزانێکەوە چیرۆکی سەد و دە هەزار ژاپۆنیان لە کەمپدا گوزەراندووە. وسەر لە بارەی پەڕتووکەکەیەوە دەڵێت: دەمویست ڕۆمانێک بنووسم لەبارەی خەڵکانی ڕاستەقینەوە... بەسەرهاتەکانی ئەوان جیهانین و بەسەر گەلێک نەتەوەی تردا هاتوون.
مێژوو پریەتی لە کۆکردنەوەی خەڵک و ڕاگوێزان و ئاوارەکردنیان. بەسەرهاتی خێزانی ناو ڕۆمانەکەم - خەڵکانی سادەی گیرۆدەی دەست کێشەی ئاڵۆز- چیرۆکێکی ئێجگار مرۆڤانەیە. [1]