$ڕاستیەکی زانستییە کە خۆراک کاریگەریی گەورەی هەیە لەسەر تەندرووستی مرۆڤ بە هەردوو لایەنی باش و خراپ$
چەندەها جۆر خۆراک هەن کە کاریگەرن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە جۆربەجۆرەکان، لە هەمانکاتدا خۆراکی دیکەش هەن کە زیان بە تەندرووستی دەگەیەنن و هەروەها مەترسی درووست دەکەن بۆ تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی.
بۆیە پێویستە گرنگی بە خۆراکە تەندرووستەکان بدەین،
لێرەدا باس لە کاریگەریی خۆراک لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ دەکەین، کە لە ئێستادا ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ ڕوو لە زیاد بوونە.
ڕاوێژکردن بە پزیشکی پسپۆڕ هەمیشە هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ دڵنیا بوونەوە لە تەندرووستیت، بەڵام گرنگی دان بە خۆراکی تەندرووست ڕۆڵێکی باشی دەبێت لە پاراستنت لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
سەرچاوە پزیشکییەکان ئاماژە بە چەند خۆراکێک دەدەن کە یارمەتیی دەرن بۆ پاراستن لە تووشبوون بە نە خۆشییە کانی دڵ ، لە وانەش بریتین لە:
1- $بادام$: دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆل.
2- $جۆ$: بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڕیشاڵی خۆراکی یاردەی تێکشکاندنی چەوری دەدات و دڵ دەپارێزێت.
3- $فاسولیای ڕەش$: یاردەی دابەزاندنی بەرزە پەستانی خوێن دەدات.
4- $بلوبێری$: سەرەڕای ئەوەی کە میوەیەکی خۆش و بەتامە ، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان کە بۆ تەندرووستی دەمارە خوێنەکان بەسوودە.
5- $زەیتی زەیتوون$: دژەئۆکسانێکی بەهێزە و بۆ تەندرووستی دڵ بەسوودە.
6- $پرتەقاڵ$: جۆرە ڕیشاڵێکی تێدایە کە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی کۆلسترۆلی زیان بەخش لە خوێندا.
7- $پەتاتە ی شیرین$: چەند جۆر کانزای تێدایە کە دەبنە هۆی هاوسەنگ کردنی پەستانی خوێن.
8- $ئەڤۆکادۆ$: سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی چەوری تەندرووستەکان و کانزای پۆتاسیۆمە، و دەبێتە هۆی دابەزاندنی کۆلیسترۆلی خوێن و هەروەها بەرزە پەستانی خوێنیش کەمدەکاتەوە.
9- $گوێز$: یەکێکە لە چەرەزە زۆر بە سوودەکان و چەوری کەڵک بەخشی تێدایە کە بۆ تەندرووستی دڵ بە سوودە.
لەپێناو تەندرووستی دڵتدا گرنگی بەم خۆراکە تەندرووستانە بدە. [1]