ئەڵێی گیپەی جۆیە.
گیپە: خواردنێکی فۆلکلۆریی کوردییە، (جۆ لە هەرشتێکدا هەڵگیرێت، گەر تەڕبێت دەئاوسێت و قەبارەی گەورە دەبێت) پەندەکە مەبەستی لە شتی قەڵەو و ناقۆڵا و ناریکە کە هیچ ڕێکییەک و کونجانێکی تیا نەبێت. واتە: دیمەنی ئەو شتە زۆر ناشرینە و خراپ دێتە پیش چاو.[1]