ئەڵێی لەسەر ئاگر دانیشتووە.
بۆ کەسێکی بزێو بەکاردێ کە نەزانێ دانیشتی چییە. پەندەکە مەبەستی لە کەسی کاسب و ئیشکەرە کە بەردەوام لەبەیانییەوە ڕۆژ دەبێتەوە، پەل دەکوتێ و کاردەکات تا ئێوارە، ڕۆژانە هەموو جۆرێک کار تاقیدەکاتەوە بەردەوام لە جووڵەدایە. یان بە کەسێک دەوترێ کە قسە لە دەمیا نەوەستێت. [1]