$کێ پێیدا هەڵدایت تۆ ئەوەیت!$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
سوکرات، ئەفلاتون پێیدا هەڵدا، بەرگرینامەی بۆ نووسی، ئێستاش بەرگرینامەکەی ئەفلاتون باشترین دەلیلە بە دەستمانەوە بۆ تێگەیشتن لە سوکرات و هەموو تەئەمولاتە فەلسەفییەکەی. ئەمڕۆ بەبێ خوێندنەوەو ناسینی ئەفڵاتوون مەحاڵە لە سوکرات تێبگەین، ئەفلاتون دەرگای ناساندنی سوکراتە. بۆئەوەی سوکرات بناسیت پێویستە سەرەتا ئەفلاتوون بناسیت.
ئەمڕۆ لە پۆرتاڵی ڕووداو کە بە مەبەست بڵاوی کردبوویەوە تەماشای هەندێ قسەی زۆر سادەی بازاڕی وبێ ڕەبت و تەرتیبم کرد لە پەڕڵەمانی کوردستان ڕیکۆرد کرابوو گوایە گۆرانییە و وەسفی بارزانی پێدەکرێت لە ساڵیادی لەدایکبوونیدا، شەرم دایگرتم هەم لە ئەدا و هەمیش لە ئاواز و وشە سەرەتاییەکانی ئەو گۆرانییە.
بەبۆچوونی من حەق نییە کاک مەسعود بهێڵێت جەلال پەرێشان کاک کەمال کەرکووکی، هێلی لەڤ، جیهان هاشم، مونا قەهوەچی، ئاوات بۆکانی، بەهمەن کاکەعەبدوڵڵا، هەڵکەوت زاهیر، ڕێبەر ڕۆستەم فەلەکی، بەڵقیس و عەبدوڵڵاکان و... هتد وەسفی بکەن و بەرگرینامەی بۆ بنووسن، کێکی بۆ قاش کەن و لەسەری بە وەڵام بێن و شانامەی بەباڵادا بهۆننەوە، چونکە ڕاستەوخۆ کارەساتی کۆمێنت نووسین لەژێر پۆستەکاندا دەتەقێتەوە و دەیان جوێنیش بۆ کەسی مەوسوف دەچێت. ئەو لانی کەم لە ئێستادا سەرۆکی حیزبێکی گەورەی کوردستان و ئێراقە. گرنگ نییە بۆنەکانت چین، ئەو تۆمەتانەی دەدرێنە پاڵت کێ و کەی و لەچ شوێنێک دەدیداتە پاڵت، مرۆڤ لە مێژوودا بەو پارێزەر و هاوڕێیانەیدا دەناسرێتەوە کە بەرگرییان لێکردووە، وەسفیان کردووە و لەسەری بەوەڵام هاتوون. [1]