ئەم تڕەکەڵەکە سەرناگرێ.
مەبەست لە کاری بێبناغەیە کە هەر سات و کاتێک بێت دادەڕوخێ و لەناودەچێ، خاوەنەکەی تووشی زیان دەبێت. شێخ محەمەدی خاڵ دەڵێت: بە یەکێک ئەوترێ کە هیوای بە ژیان زۆر بێت، هیوا لەسەر هیوا هەڵیچنێت، بێئەوەی بەهیچی بگات، لە کۆتاییدا مایەپووچ بێت. [1]