ناونیشانی بابەت: پێنج هەڵەی کوشندە لە کاتی ڕێجیم کردن
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
زۆرن ئەو هەڵانەی کە لە کاتی ڕێجیم کردن دەکرێن بە مەبەستی دابەزینی کێش بە خێرایی کە دواتر ئەبیتە هۆی شکست لە دابەزینی کێش یان گەڕانەوەی قەڵەوی و زیاد کردنەوەی کێش:
1- جێ بە جێ کردنی بەرنامەی ڕێجیمی زۆر قورس کە بڕێکی زۆر کەم خواردنی تیا بێت: هەروەها بڕیای ناواقیعی بۆ نموونە کەسێک بڕیار ئەدات کە هەرگیز برنج نەخوات ، بەڵام دواتر خۆی ناگرێت و پەشیمان ئەبێتەوە ، باشترین ڕێگە ئەوەیە کەم بکرێتەوە.
2- دوور کەوتنەوە لە خۆراکی تەندرووست بە بیانووی ئەوەی کێش زیاتر دەکەن وەک نەخواردنی چەوری ، لە کاتێک دا پێویستە چەوری جۆرە باشەکان بخورێت ، بۆ نموونە؛
- زەیتی زەیتوون و ئۆڤۆگادۆ؛ ڕۆژانە دوو کەوچک زەیتی زەیتوون بخورێت و باشترە بۆ چێشت لێنان بەکاربێت.
- ماسی؛ بە تایبەت ماسی سەلمون و سەردین و تونەی سپی؛ باشترە هەفتەی 23 جار بخورێت بە برژاوی و زۆری لێ نەخورێت.
- چەرەسات؛ بە تایبەت گوێز و بادەم و فستق و فستق عەبید ودەنکە کولەکە؛ بە مەرجێک بڕێکی زۆری لێ نەخورێت چونکە دەوڵەمەندن بە وزە تا نەبێتە هۆی زیاتر بوونی کێش و باشترە بە کاڵی و بێ خوێ بخورێن؛ نەوەک بە سوێرکراوی یان سوورەوەکراوی ، بۆنموونە گۆێز دوو دەنک ، بادەم 10 - 20 دەنک.
3- هێشتنەوەی خۆراکی ناتەندرووست و دەوڵەمەند بە وزە: وێنەی شیرینی و ساردەمەنی لە بەردەست دا لە ناو ماڵ و شوێنی ئیش و زۆر سەردان کردنی ئەو شوێنانەی ئەو جۆر خۆراکانەی لێن وەک چێشتخانە و سوپەرمارکێتەکان.
4- لە بیرچونەوەی بڕ وژمارەی ئەو خۆراکانەی ڕۆژانە ئەخورێت: باشترە ڕۆژانە بزانیت چەندت خواردوە و بینووسی چونکە زۆرینەی ئەو کەسانەی ڕێجیم ئەکەن هەمیشە زیاتر ئەخۆن لە بڕی دیاری کراو.
5- خواردن بە شەو: بۆ نموونە ئەگەر فێر بوویت بە دیار تەلەفزێون و مۆباێڵ و ئەنتەرنێت خواردن بخوێت ئەوا بڕێکی زۆر شت ئەخوێت کە ئەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری و خواردنی درەنگان بە شە و زۆر خراپترە چونکە ئەبێتە هۆی دڵەکزێ و تێکچوونی خە و؛ ئەگەر شەوان برسیت بوو میوە و سەوزە بخۆ.
زۆرگرنگیشە کە بزانین خۆڕاگری و بەردەوام بوون و دوور کەوتنەوە لە دڵە ڕاوکێ کلیلی سەرکی یە لە هەموو بەرنامەیەکی ڕێجیم کردن. [1]