ئەو کاتە زانیم کار گوو بە گووە، سەرۆکی بازاڕ یا قوو بە جووە.
قوو: باڵندەیەکە گۆشتی دەخورە، تووکێکی زۆر نەرم و شلی هەیە، دەکرێت بە سەرین (فەرهەنگی خاڵ) جوو: جوولەکەیە، مەبەست لەوەیە هەر کاتێک دەسەڵاتی خەڵک بکەوێتە دەستی کەسی نەزان و دەستبڵاو یان وەجاخێکی ناڕەسەن ببێت بە سەرۆک و کاربەدەست، هەموو شتێک خراپ دەکات، کورد دەڵێت: هەموو باشییەکان بە گوو دەداتەوە. [1]