ئەوەی بە گاوان ببڕێت، ماکەرگایینە.
گاوان: لە کوردەواردا بە کەسێک دەوترێ کە گا و مانگا بلەوەڕینێ، هەموو گاوانێک لەگەڵ گاڕاندا کەرێک لەگەڵ خۆی دەبات، بۆ ئەوەی خۆراک و پێویستی ڕۆژەکەی لێنیت، لەگەڵ ئەوەشدا کە ماندوو دەبێت سواری پشتی دەبێت. پەندەکە بە یەکێکی هیچ و پووچی پەست ئەوترێ کە لە کارێکی پیرۆزدا بەهرەمەند نەبێت.[1]