ئەوەی گا دەیکا، گا نایخوا.
گا ئەو ئاژەڵە مەڵییەیە کە لە مێژوویەکی کۆنەوە لە وڵاتی کوردەواردا ناسراوە و جووتیارەکان بۆ زەوی کێلان بەکاریان هیناوە، واتە: گا لە ژیانی ڕۆژانەدا زۆر ماندوودەبێت، بەڵام بەری ڕەنجەکەی هەمووی خۆی نایخوات، ئەو بڕە داهات و ماڵەی کە دەستت دەکەوێ، خاوەنماڵ هەمووی ناخۆی، بەشێکی زۆری دەمێنێتەوە، دواتر کەسانی تر دەیخۆن و کەڵکی لێوەردەگرن. [1]