ناونیشانی بابەت: جاترە و گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
جاترە یەکێکە لە ناسراوترین گژوگیاکان لە جیهان و تام و چێژێکی تایبەتی خۆی هەیە و ، لە هەمان کات کۆمەڵێک سوودی هەی بۆ تەندرووستی مرۆڤ چی بەسەوزی یان بە وشککراوی.
- بەها خۆراکیەکانی: بڕێکی زۆر کەم وزەی تێدایە دەوڵەمەندە بە مادەی دژەئۆکسانەکان و ڤیتامینەکانی وەک: (C ، A ، E ، B6) لەگەڵ کانزەکان وەک ئاسن ، مەگنسێوم ، مەنگەنیز ، کالسێوم، لەگەڵ بڕێکی زۆرلە ڕیشاڵ و ئاو و ڕێژەیەکی کەم کاربۆهیدرات و پڕۆتین و ئاسن.
$گرنگترین سوودەکانی جاترە ئەمانەن:$
1- دابەزاندنی فشاری خوێن لەڕێگای فراوان کردنی بۆریەکانی خوێن.
2- بەهێزکردنی تەندرووستی دڵ: بەهۆی کەمکردنەوەی لێدانی دڵ و دابەزاندی فشاری خوێن؛ بۆیە یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشی تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان.
3- یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ ئەدات.
4- سوودی هەیە لە چارەسەری کۆکە و پشمین و کەمکردنەوەی بەڵغەم و پاکردنەوەی کۆئەندامی هەناسە لە کاتی پەتا و هەوکردن.
5- بەهێزکردن و چالاک کردنی بەرگری جەستە؛ چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و ماددە دژە ئۆکسانەکان و ماددە ڕیشاڵیەکان بێجگە لە ئاو.
6- خۆپاراستن لە چەندین جۆری شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن.
7- نەهێشتنی دڵەکزێ و ئاوسانی سک و کەمکردنەوەی غازات و چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس.
8- بەهێزکردنی یادەوەری و زیاد کردنی ئاستی هۆرمۆنی دڵخۆشی و چاککردنی مەزاج.
9- بەسوودە بۆ پاراستنی تەندرووستی پێست و گەش بوونەوەی و نەهێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکە و سیسی دەم و چاو.
10- یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکرەی خوێن.
11- پاراستنی تەندرووستی ددان و ناودەم.
12- کەمکردنەوەی ئازاری جومگە و ئێسک و هەندێک جۆری سەرئێشە.
$شێوازی ئامادە کردنی:$
یەک کەوچکی چێشت لە جاترەی کوتراو بخەرە ناو کووپێ ئاوی گەرم و بۆ ماوەی (10 - 15) خولەک جێ بهێڵە و دوایی بیخۆرەوە ، نابێت جاترە بکوڵێنرێت بۆ ماوەیەکی زۆر تا زەیتەکانی ناوی نەفەوتێت.
- بۆ چارەسەری کۆکە و پەتا کەوچێک هەنگوین یان دوو لەت لێمۆ بخەرە ناو کووپەکە و ڕۆژی سێ جار بیخۆرەوە. [1]