ئیشکەرم بمرێ، مشوورخۆرم نەمرێ.
لەناو بنەماڵە و خێزاندا هەمیشە کەسانی دنیادیدە و پیر هەن کە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە خێزان بەڕێوەدەبەن، پلانی گونجاو بۆ چارەسەری کێشەوگرفتەکان دەدانێن، خێزان لە تەنگەژە و دۆخەخراپەکان ڕزگاردەکەن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر کەسێک لەناوخێزاندا بمرێ دۆخی خێزان شپرزەناکات بەڵام کەسە دانا و مشوورخۆرەکان بمرن جێگەیان بەئاسانی پڕنابیتەوە. [1]