$شەڕی تایبەت.. مەترسیدارترین شەڕ$
#حەسەن جودی#
باشووری کوردستان وەک ناوەندێکی شەڕی تایبەت..
شەڕی تایبەت واتا ئەو شەڕەی بەشێوەیەکی تایبەت لەنێو شەڕێکی گشتیدا بەڕێوە دەبرێت لەڕووی سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، دەروونی، ئابووری، پەروەردەیی...هتد.
لە مێژووی مرۆڤایەتییەوە تاوەکو ئێستا ترسناکترین جەنگە کە بەڕێوە برابێت. چونکە لەم شەڕە تایبەتەدا؛ دوژمنەکەت نابینی، نازانی کەی و چۆن و لەکوێ و بە چ ئامرازێک هێرشت دەکاتە سەر.
شەڕی دەروونی بەشێکە لە شەڕی تایبەت. شەڕی ڕاگەیاندنی بەشێکە لە و شەڕە.
ئەوەی لەم کورتیلە نووسینەدا دەمەوێت ئاماژەی پێبکەم ئەوەیە کە:
یەکێک لە ئامانجەکانی شەڕی تایبەت درووستکردنی هیوای ساختە و سەرکردەی ساختە و ئۆپۆزسیۆنی ساختە و شۆڕشگێڕی ساختەیە.
هەروەها هێشتنەوەی تاک و کۆمەڵگەیە لە چاوەڕوانییەکی بێ ئاکام
هەروەها لەبیربردنەوەی دۆخی نالەباری خەڵک لەخودی خەڵکەکە. بەڕادەیەک بە شتی پووچ و بێواتا و هەواڵی چەواشە و بەڵێنی درۆینەوە سەرقاڵی دەکرێ کە هیچ ئاگای لە واقیعی خۆی نامێنێت.
بێگومان ئەم بابەتە زۆر قووڵ و فراوانە، لەم سیمینارەدا بەفراوانی قسە و باسی لەسەر دەکەین. بەڵام دەخوازم ئەوە بڵێم کە ئێستا باشووری کوردستان لەلایەن داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و هاوکارەکانییەوە کراوەتە ناوەندی شەڕی تایبەتیدەوڵەتی تورکیا دائیرەیەکی هەیە بەناوی دائیرەی شەڕی تایبەت. لەبنچینەدا دەسەڵاتدارێتی ئاکەپە بۆخۆی دەسەڵاتدارێتییەکی شەڕی تایبەتە.
ئێستا لەباشووردا: حیزبی شەڕی تایبەت، دەسەڵاتی شەڕی تایبەت، چەندین ڕاگەیاندن و کەناڵی شەڕی تایبەت، ڕێکخراو و دامودەزگای مەدەنی شەڕی تایبەت هەیە و زۆر کاران.
ئەو دەسەڵاتەی باشووڕ بۆخۆی دەسەڵاتی شەری تایبەتە و بەردەوام لەبەرانبەر بە خەڵک لەشەڕ دایە.. بۆیە لەلاتان سەیر نەبێت کە ڕۆژانە هەواڵ و باسوخواس و ڕۆژەڤی سەیر و سەمەرە دەبیستن و خەڵکی پێوە سەرقاڵ دەکەن. کە زۆربەی لەلایەن دەستە شاراوەکانی دەسەڵاتەوە، لەلایەن دامودەزگاکانی شەری تایبەتەوە بەڕێوە دەبرێن.
خەڵکی باشوور ئەوکاتە دەتوانێت ئەم دۆخە نالەبارەی خۆی بگۆڕێت کاتێک کە بتوانێت دەرک بە و شەڕە تایبەتەی دەسەڵاتی باشوور و داگیرکارانی کوردستان بکات.
دەرککردن بە ئامانج و ئامرازەکانی شەڕی تایبەت، دەرککردن بە شێواز و بنەماکانی شەڕی تایبەت واتا بەرپابوونی شۆڕشی ئازادی گەل..شەڕی تایبەت.... شەڕێکی نهێنی و ئاڵۆز و فرەرەهەندە..
ئەو شەڕەی بەچڕوپڕی و فراوانییەوە لەسەر کۆمەڵگای ئێمە و لەناو کۆمەڵگای ئێمەدا بەڕێوەدەچێت. ئەو تاک و کۆمەڵگایانەی کە ئاگایان لە خۆیان نییە، دەرک بەوە ناکەن کە ئەو شەڕە چۆن بەڕێوە دەچێ. دەبنە ئامانجی ئەم شەڕە. شەڕی تایبەت واتا ژەهرخستنە ناو هەنگووینەوە. کاتێ کە مرۆڤ دەرکی بەوە کرد کە شەڕی تایبەت چییە و چۆنە، ئەوا نیوەی ئەم شەڕە پووچەڵ دەکرێتەوە، نیوەکەی دیکە ئەوەیە کە چۆن بەرەنگاری دەبیتەوە. شەڕی تایبەت شەڕێکی هێجگار ئاڵۆز و شاراوە و هەمەلایەنەیە، ئەگەر بەوردی ئەم شەڕە نەناسین و لێی تێنەگەین ئەوا ناتوانین بەرەنگاری ببینەوە. کەواتە ئەم شەڕە چییە؟ مێژوو و ستراتیژەکەی چییە؟ ئامانجەکانی، شێواز و ڕێبازەکانی، لێکەوتەکانی چیین؟ ئەی چۆن بەرەنگاریی ببینەوە؟ لەم سیمینارەدا بەوردی باسی دەکەین. [1]