بەناوی خۆم و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە لە ڕۆژی دادوەریی ئێراقدا، پیرۆزباییەکی گەرم لە دامەزراوە دادوەرییەکان دەکەم کە سیمبوولی دادگەری، گەشەپێدانی دیموکراسی و پایەیەکی پتەون لە پایەکانی دەوڵەتی شارستانی.
ئەم بۆنەیە بە دەرفەتێکی گرنگ دەزانم بۆ دووپاتکردنەوەی پرەنسیپە نەگۆڕەکەمان لە پەرۆشی و پابەندبوونمان بە گەشەپێدانی دەسەڵاتی دادوەری و پشتیوانیکردن لە ئەرکە گەورەکانی، هەروەها پارێزگاریکردن لە دادگەری و دیموکراسی لەپێناو چەسپاندنی یاسا و پاراستنی مافی تاکەکان لە وڵاتدا. [1]
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان