$دامەزراوە دادوەرییەکان پایەیەکی پتەون لە پایەکانی دەوڵەتی شارستانی$
#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بە بۆنەی ڕۆژی دادوەری ئێراقەوە لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند: بەناوی خۆم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لە ڕۆژی دادوەریی ئێراقدا، پیرۆزباییەکی گەرم لە دامەزراوە دادوەرییەکان دەکەم کە سیمبوولی دادگەری، گەشەپێدانی دیموکراسی و پایەیەکی پتەون لە پایەکانی دەوڵەتی شارستانی.
ڕاشیگەیاند: ئەم بۆنەیە بە دەرفەتێکی گرنگ دەزانم بۆ دووپاتکردنەوەی پرەنسیپە نەگۆڕەکەمان لە پەرۆشی و پابەندبوونمان بە گەشەپێدانی دەسەڵاتی دادوەری و پشتیوانیکردن لە ئەرکە گەورەکانی، هەروەها پارێزگاریکردن لە دادگەری و دیموکراسی لەپێناو چەسپاندنی یاسا و پاراستنی مافی تاکەکان لە وڵاتدا. [1]