ئەمڕۆ #23-01-2023# #بافڵ تاڵەبانى# سەرۆکى #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و وەفدێکى هاوڕێى، چوونە مەکۆى سەرەکى #بزووتنەوەى گۆڕان# لە گردى زەرگەتەى شارى #سلێمانى# لە ئاستى لوتکەدا کۆبوونەوە، دواى کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، #دلێر عەبدولخالق# وتەبێژى گۆڕان وتى:باسى کێشە سیاسییەکانمان کرد کە پەیوەندیی بە #پارتى دیموکراتی کوردستان# و یەکێتیەوە هەیە، بەڵام ئەوەى گرنگە ئەوەیە، بەمزوانە ئەو دوو لایەنە کۆبوونەوە.
لەلایەکى دیکەوە و هەر دواى کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ تاڵەبانى، یاسین حەمە عەلی بەرپرسی ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان ئاشکرایکرد، بەم نزیکانە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.
لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەڕڵەمانیش بەرپرسەکەى گۆڕان وتویەتى: گۆڕان پێشنیازیکردووە هەڵبژاردن بکرێتە فرەبازنەیی لە هەرێمى کوردستان.
ئەوەشى وت: هەڵبژاردن بکرێتە فرە بازنەیی و تۆماری بایۆمەتری بکرێت، گۆڕان لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ تاڵەبانى داوایکرد، یاسای ئێستای هەڵبژاردنەکان هەمواربکرێتەوە یان یاسایەکی نوێ دەربچێت.
هەروەک جەختیکردەوە، گۆڕان پێشنیازیکردووە دەنگدانی تایبەت نەمێنێت و پێکهاتەکانیش لە هەڵبژاردندا تۆمار و بنکەی تایبەت بەخۆیان هەبێت. [1]