$ئەو ڕاستیانەی تەنیا کەسە زیرەکەکان دەربارەی ژیان دەیزانن$
1- نا ئاسوودەیی بەشێکی ژیانە، مەحاڵە خۆت لە ئازار و خەم دووربخەیتەوە.
2- هیچ کەسێک نایەت ڕزگارت بکات و ببێت بە فریادڕەس بۆ تۆ، تەواوی ژیان بەرپرسیاریەتییەکە لەسەر شانی خۆت.
3- ئەو کەسانەی لە چواردەورتن کاریگەرییان لەسەر تۆ هەیە، هەربۆیە دەبێت بە ژیرانە هاوڕێکانت هەڵبژێریت.
4- ڕۆژێکی پڕ بەرهەم و داهێنان لە شەوی ڕابردووەوە دەستپێدەکات، واتە دەبێت شەوێک پێشتر خۆتت بۆ ئامادەکردبێت.
5- بەخت بوونی نییە لە ژیاندا، ئەوە خۆتی کە دەتوانیت بەخت بۆ خۆت درووست بکەیت، بەوەی بیرکردنەوەی ئەرێنیت هەبێت و چاوەڕێ نەکەیت هەموو شتێک بێتە بەردەمت، دەبێت خۆت هەنگاوی بۆ بنێیت.
6- وتنی بەڵێ بە هەموو شتێک زیانت پێدەگەیەنێت، دەبێت هەمیشە ئامادەبیت بۆئەوەی بڵێیت نەخێر.
7- بیرکردنەوە و قسەکردنی کەسانی چواردەورت لە کۆنترۆڵی تۆدا نییە، ئەگەر نیگەرانی بیت زیانت پێدەگات، ئەگەر پشتگوێی بخەیت سەرکەوتوو دەبیت.
8- ژیان هەموو کات هەنگاوەکانی ژیان بەو شێوەیە نابێت کە تۆ ئارەزوی دەکەیت، کەسی کۆڵنەدەر دەتوانێت تا لوتکە بڕوات. [1]