باخنان ئاسانە، بەرهەم هێنانی گرانە.
باخنان: واتە: ڕواندنی دار و درووستکردنی باخ. بە یەکێک ئەوترێ کە ئیشێک دابمەزرێنێ و نەیباتەسەر. لەناو زەوییە کشتووکاڵییەکاندا چەندین جووتیار هەن کە ساڵانە باخ درووستدەکەن، بەئومێدی ئەوەی لە دوای سێ ساڵ بێتەبەر، بەڵام باخ بژار و کێڵان و ئاودان و ئاگالێبوونی دەوێت کە بەهەموو جوتیارێک ناکرێت. [1]