باراش قەوی لەبرسا مردووە.
باراش قەوی: مەبەست لە کەسی دەوڵەمەندە، (باراش: بەوبڕە دانەوێلەیە دەوترێ کە بۆ هاڕین دەبریتە ئاش) پەندەکە ئاڕاستەی کەسێک دەکرێت کە ماڵ و سامانێکی بێئەنداز زۆری هەبێ، یان ئەوەتا لەژێر ڕکێفی خۆیدا نەماوە و بەناو هیی خۆیەتی، یان لەلایەن ئەندامێکی خێزانەکەیەوە لێی زەوتکراوە و دەمی نەیگاتێ، یان خۆی کەسێکی چرووک و دەستنووقاو و پارەپیشە، دەستی تێی نەچێ بیخوات. [1]