ناونیشانی بابەت: کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگ بۆ دابەزینی فشاری خوێن (زەغت)
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
بەرزی فشاری خوێن (زەغت) نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە کاریگەریی زۆر خراپی لەسەر بەشە جیاوازەکانی لەش هەیە ، هەندێک جار پێی دەوترێت: بکوژە بێدەنگەکە چونکە زۆربەی کات هیچ نیشانەیەکی نیە0
-کۆمەڵێک خۆراک کە یارمەتیی دابەزینی فشاری خوێن (زەغت) ئەدەن، خۆراک دەرمان نییە چارەسەری نەخۆشی فشاری خوێن بکات بەڵام زۆر خواردنی ئەم جۆرە خۆراکە یارمەتیی دابەزینی فشاری خوێن ئەدات:
1- سەوزە بە تایبەت سەوزە گەڵا تۆخەکان:جەرجیر ، کەلەرم ، سپێناخ ، چەوەندەر ، شێلمی سەوز یان گەڵای شێلم ، کاهوو ، گەڵای توور و توور.
2- شۆڤان.
3- ماست و شیری بێ چەوری و کەم چەوری.
4- گوێز و بادەم.
5- ڕەشکە و دەنکی کەتان یان زەیتی کەتان.
6- هەندێک گژوگیا: ڕیحانە و سینەمەکی و ڕازیانە.
7- زەیتی زەیتون.
8- مۆز و هەنار.
9- سیر.
10 توتڕک و شاتوو و شلیک.
11- ئەو جۆرە ماسییەی کە بە ئۆمێگا سێ دەوڵەمەندە؛ وەک ماسی سەلموون.
$هەندێک ڕێنمایی تری زۆر گرنگ بۆ دابەزینی زەغت:$
1- خواردنی دەرمانی زەغت ڕۆژانە بە بەردەوامی لە کاتی خۆی دا.
2- چاودێرکردنی زەغت ڕۆژانە لە ماڵەوە.
3- کەمکردنەوەی بڕێ خوێ لە خواردن و دوور کەوتنەوە لە خواردنی سوێر و خۆراکی ناو قوتوو؛ ئەبێت ڕۆژانە کەمتر لە یەک گرام و نیو زیاتر نەخورێت کە کەمترە لە یەک کەوچکی قاوە.9
4- وەرزشکردن ڕۆژانە و زیاد کردنی جۆڵە.
5- دابەزاندی کێش ئەگەر نەخۆشەکە قەڵەو یان کێشی زۆر بێت.
6- دوور کەوتنەوە لە خواردنی چەوری وشیرینی و شەکر یان کەمکردنەوەیان.
8- دابەزاندنی کولیستڕۆڵ و چەوریە خراپەکانی خوێن و چارەسەکردنی نەخۆشی شەکرە ئەگەر نەخۆشەکە هەی بێت.
9- کەمکردنەوەی خواردنەوەی قاوە و چای ڕەش و کۆلا و بیبسی یان دوور کەوتنەوە لێیان.
10- وازهێنان لە جگەرەکێشان یان کەمکردنەوەی.
11- چارەسەرکردنی کێشەی کەم خەوی و شەنخوونی.
12- وازهێنان لە خواردنەوە خواردنەوە کهولیەکان یان کەمکردنەوەی بۆ (1 - 2) پێک ڕۆژانە و شەرابی سوور باشترە.
13- بەکارنەهێنانی هەندێک دەرمان بۆ نموونە ئەو دەرمانەی کۆرتیزونی تیایە کە بۆ هەندێک نەخۆشی وەک ڕەبۆ و ڕۆماتیزم بەکاردێت و گۆڕنیان بە دەرمانی تر ئەگەر بتوانرێت یان کەم بەکارهێنانیان. [1]