باران ئەبارێ بە تەقە تەق، درز و دروومان هەتەوە یەک.
کەسایەتییەکانی ناو کۆمەڵگە ئەشێ لەیەک کاتدا دۆست و دوژمنیان هەبێت، لەگەڵ دوژمنەکان سەنگەر لەیەک دەگرن و لەگەڵ دۆستاکانیش تەبان بەڵام پەندەکە مەبەستی لە دوو کەسی دژ بەیەکە کە لەسەر بابەتێک شیر و تیر لەیەک بسوون، لەناکاو بە کتووپڕی ئاشتببنەوە و هیچ لەنێوانیاندا نەمێنێ. [1]