باری خۆمم دیوە بە دۆڵەوە، نایەم بە هاوار هەمانە کۆڵەوە.
دۆڵ: مەبەست لە دۆڵیانی ئاشی ئاوگەڕە، کاتێک خاوەن باراش باراشەکە دەکاتە ناو دۆڵیانی ئاشەوە، نۆرەی خۆی گرتووە و باراشێ تێکردووە، (هەمبانە: توورەکەیەکە کەلووپەلی تێدەکرێت و دەکرێتە شان) مەبەستی لە باراشی کەسیکی ترە کە بەسەرشانییەوەیەتی بۆ ئاش. پەندەکە بە تەوسەوە بە کەسێک دەوترێ کە ئیشی خۆی بکات و دەستی هاوکاری بۆ کەس درێژ نەکات. [1]