باری زانا لەسەری، باری نەزان لە کۆڵی.
کەسی زانا لەسەرەتای تەمەنییەوە لە بوارەکەی خۆیدا ساڵانێک چەندین پشکنین و بەدواداچوونی کردووە، تا گەشتۆتە ئەنجام و بیرێکی لا گەڵالەبووە کە بوو بەمایەی زانایی بۆی، واتە: لە ڕێگەی بەکارخستنی مێشکەوە بژێوی پەیدادەکات. بەڵام کەسی نەزان پشتی لە کاردا ماندوو دەبێت و بەهیلاکی جەستەی قوتی پەیدائەکا. [1]