ناو: حەمید
ناوی باوک: حەمەدەمین قادر حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1931
ساڵی شەهیدبوون: 1987
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #شەقڵاوە#
شوێنی شەهیدبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
حەمید حەمەدەمین قادر لە ساڵی 1931 لە شارۆچکەی شەقلاوە لەدایکبووە. پەیوەندیی سیاسی و ڕێکخراوەیی لە ساڵی 1980 درووست دەبێت ، لە ساڵی 1987 خۆ و تەواوى ئەندامانی خێزانەکەی لە ئەمنی هەولێر دەستگیردەکرێن، دواتر لە سێدارە دەدرێت.
پیشەی باخەوان بووە لە (غابات) ی شەقڵاوە . ژیانى هاوسەرى لەگەڵ ( قەدریە سەعید قادر) پێکهێناوە و چوار کوڕیان هەبووە بە ناوەکانی (شوان حەمید حەمەدەمین قادر - شێروان حەمید حەمەدەمین قادر – مەریوان حەمید حەمەدەمین قادر– کامەران حەمید حەمەدەمین قادر) ە و چوار کچیشیان هەبوو بە ناوەکانی ( پەخشان حەمید حەمەدەمین قادر – ڕێزان حەمید حەمەدەمین قادر – بەهار حەمید حەمەدەمین قادر– ڤیان حەمید حەمەدەمین قادر) . لە کاتی دەستگیرکردنیان کۆی ئەندامانی خێزانەکەی دەستگیردەکرێن و دوای یەک ساڵ لە سێدارەدانی خێزانەکەی ئازاد دەکرێن، بەڵام کوڕێکی بە ناوی ( شێروان حەمید) لەگەڵ خۆی هەر زوو لە سێدارە دەدرێن.
$خەباتنامە$
ساڵی 1979 بۆ1980 لە ڕێى (عوسمان خۆشناو – محەمەد زەخۆک) پەیوەندیی بە ڕێکخستنەکانى #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە دەکات، تا ئەو ڕۆژەى دەستگیر دەکرێ، بە هاوکاریی کوڕێکی بە ناوی (شێروان حەمید) ، کەلوپەل و پێداویستیی لەگەڵ زانیاریی سیاسی بۆ پێشمەرگە دەباتە دۆڵی (بالیسان) .
خۆیی و خێزانەکەی ڕۆڵی باڵایان دەبێت لە هاوکاریکردنی خۆپیشاندانی ساڵی 1987ی شارۆچکەی (شەقڵاوە ) ، بۆیە هەر زوو زانیاریان لەسەر دەدرێت و خۆی و هەموو خێزانەکەی داستگیردەکرێن.
یەک مانگ دوای دەستگیرکردنیان لە ئەمنی هەولێر لە سێدارە دەدرێن و هەر ئەمن خۆی لە گۆڕستانێکی بە کۆمەڵ لە شاری هەولێر بە خاکیان دەسپێرن. [1]