ناو: پەخشان
ناوی باوک: حەمید حەمەدەمین قادر حەسەن
ناوی دایک: #قەدریە سەعید قادر#
ساڵی شەهیدبوون: 1987
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #شەقڵاوە#
شوێنی شەهیدبوون: شاری #هەولێر#
$ژیاننامە$
کچی شەهید #حەمید حەمەدەمین قادر حەسەن# ە، ساڵی 1980 بە هۆی ئەوەی باوکی ئەندامی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، تێکەڵ بەکاری سیاسی و ڕێکخراوەیی دەبێت، ساڵی 1987 بەهۆی زانیاری دان بە دەزگا ئەمینییەکانی حیزبی بەعس لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەگەڵ تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی دەستگیر دەکرێن، ساڵی 1987 لە شاری هەولێر لە سێدارە دەدرێن. [1]