ناو: بەهجەت
ناوی باوک: ئەحمەد عەبدوڵڵا ئەحمەد
ناوی دایک: حەلیمە حەسەن ئەحمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: 1953
ڕۆژی شەهیدبوون: #07-09-1980#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بەرەکە# شارەدێی #هەریر#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #مەلەکان#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1953 لە گوندی (بەرەکە) لە دایک بووە. لە ساڵی 1965 پەیوەندیی بە ڕێکخستنەکانى #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەکات و لە ساڵی 1969 دەبێتە پێشمەرگەی #بێتواتە# . دواى نسکۆى شۆڕشى مەزنى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، لە ساڵی 1980 پلەی (سەرپەلی) پێدەبەخشرێت. لە 07-09-1980 لە ڕوبەڕووبوونەوە لەگەڵ دوژمن، لە گوندی (مەلەکان) بە برینداری دەکەوێتە دەست دوژمن و جەستەی بە (نێزە) پارچەپارچە دەکرێت.
ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە. پیشەکار بووە و ژنى نەهێناوە، دایکى ناوى (حەلیمە حەسەن ئەحمەد) بووە و هەریەک لە (شەهاب ئەحمەد- خەتاب ئەحمەد-نەجات ئەحمەد) براى ئەون.
$خەباتنامە$
بەهجەت ئەحمەد لە ساڵی 1965 لە ڕێگەی ڕێکخراوی #هەریر# پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان درووست دەکات، لە ساڵی 1969 دەچێتە هێزی بێتواتە و دەبێتە پێشمەرگە، تا ساڵی 1975 و نسکۆى شۆڕش لە پێشمەرگایەتى بەردەوام دەبێ و دواتر ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت و لەوێ پەیوەندیى لەگەڵ ڕێکخستنەکانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان دەمێنێ.
لە ساڵی 1980 لەگەڵ پێشمەرگەکانی ناوچەی #شەقڵاوە# دەگەڕێنەوە کوردستان کە ئەوکات فەرماندە (ئەحمەد زەخۆک) بەرپرسیان بووە، لەو ساڵەدا کاروچالاکی باشیان دەبێت و ناوبراو پلەی (سەرپەلی) لە پێشمەرگایەتى پێدەدرێ.
لە ڕێکەوتى حەوتی ئەیلوولی 1980 لە گوندی مەلەکان تووشی ڕوبەڕووبوونەوەیەکی سەخت دەبن لەگەڵ دوژمنان، دوای شەڕێکی قوڕس، بە برینداری دەکەوێتە دەست دوژمن، هەر ئەوکات، دوژمن بە زیندوویی جەستەی پارچەپارچە دەکەن و شەهید دەبێت. [1]