ناونیشانی بابەت: ئایا تەلی ددان زیانی هەیە؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
لە ڕاستیدا تەلی ددان کەڵک بەخشە بۆ کەسێک کە پێویستی پێبێت واتە نارێکیەک لە ددانی هەبێت، گرینگترین شت لەم بابەتەدا هەڵبژاردنی دکتۆرێکی شارەزایە لەم بوارەدا نەک هەرەمەکی بچیتە لای هەر دکتۆرێکی ناشارەزا!
$سوودەکانی$
1- باشترکردنی کرداری جوین.
2- پاراستنی ددانەکان لە زوو کلۆربوون.
3- پاراستنی پوک.
4- جوان دەرکەوتن ، کە ئەمەکاریگەریی هەیە لەسەر بەهێزبوونی لایەنی کۆمەڵایەتی و بڕوابەخۆبوونی کەسایەتی زیاد دەکات.
5- ڕێگریکردن لە تووشبوون بە کێشەو ئازارەکانی جومگەی شەویلگە.
$زیانەکانی$
1- داخورانی ڕەگی ددان.
2- نەخۆشی پوک.
3- کێشەی شەویلگە.
$زیانەکانی لە ئەنجامی دوو هۆکارەوە درووست دەبێت$
1- ئیهمالی کەسەکە لە پاک ڕانەگرتنی دەم وددانی.
2- ناشارەزایی دکتۆرەکە.
$چەند تێبینییەک$
1- هەندێ هەڵەی باو هەیە ، وەک دکتۆر دەمەوێت زۆر زوو ددانەکانم ڕاست ببنەوە لە کاتێکی کەمدا، ئەمە گەورەترین هەڵەیە، چونکە بەماوەیەکی کەم ڕاستبوونەوە واتە گەورەترین زیان بە ددانت بگات.
2- کاتێ تەلی ڕاستکردنەوە دادەنێیت بۆ ددانت، پێویستە ڕەچاوی هەندێ خواردن بکەیت و دووربکەویتەوە لێیان بۆ نموونە ئەو خواردنانەی زۆر ڕەقن یان جیڕن.
3- تەلی ددان هاندەرێکە بۆ زیاتر کۆبوونەوەی بەکتریا لە ناو دەم و سەر ڕووی ددانەکان ، ئاگاداربە پێویستە تۆ لە کەسێکی ئاسایی زیاتر گرینگی بەدەم و ددانت بدەیت.
4- ئەو کەسانەی تەلی ڕاستکردنەوەیان لە دەمدایە ، پێویستە هەندێ کەرەستەی پاکردنەوەی تایبەت بەکاربهێنن ، کە یارمەتیدەرە بۆ پاکردنەوەی نێوانی تەل و ددانەکانیان، لە دەرمانخانەکاندا ئەم جۆرە فڵچە تایبەتە بەردەستە.
5- پێویستە دوای هەموو نان خواردنێک ددانت بشۆیت و نێوان تەل و ددانەکانت پاک بکەیتەوە. [1]