ناونیشانی بابەت: دایک و باوکان تکایە ئەگەر بۆ چارەسەری ددانتان چونە لای دکتۆر منداڵەبچوکەکانتان مەبەن لەگەڵ خۆتان
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
منداڵ ھەیە پێی دەلێی دەمت بکەوە سەیری ددانت بکەم بێ ئەوەی دەستی لێدەی ھاوار دەکات و دەگری!
$ھۆکاری یٔەمە چییە؟$
1- دیاردەیەکی زۆر باو کە دەبینرێ لە ناو کلینکەکانی دداندا ، دایک و باوکان منداڵە بچوکەکانیان دەھێنن لەگەڵ خۆیان کاتێک بۆ چارەسەری ددانی خۆیان ھاتوون ، کە ئەمە ھەڵەیەکی گەورەیە.
2- زۆر جار ئیش بۆ دایکێک دەکەی منداڵە سێ ساڵ و چوار ساڵەکەی بە دیاریەوە لە تەنیشتیەوە وەستاوە ، ئەم دایکەش ھەر ترس و ئازارێکی ھەبێ کاتی چارەسەر منداڵەکە دەیبینێت و لە بیرکردنەوەی خۆیدا وا لێکی دەداتەوە ئەم دکتۆرە ئازاری دایکی دەدات دواجار کاریگەریی نەرێنی جێدەھێلێت لەسەر لایەنی دەروونی منداڵەکە و لەوەیە ڕقی بۆ دکتۆرەکەش بۆ درووست ببێت و کاتێک خۆی پێویستی بە چارەسەری ددانە ھەرگیز ناھێلێ دکتۆرەکە دەستی لێبدات و چارەسەری بۆ بکات.
3- ئەرکی دایک و باوکانە کۆنترۆلی ئەم حاڵەتە بکەن و بە بیانووی (کەس نەبوو ئاگاداریبێت لە مالەوە بۆیە نارچاربووم ھێنام لەگەڵ خۆم) ئەم حالەتە زیاتر نەکەن.
$چەند تێبینیەک$
1- تکایە ھاوکاربن لەوەی منداڵەکانتان ددانەکانیان خۆشبوێت و گرنیگی با پاکوخاوێنیان بدەن ھەروەھا چارەسەریەکانیشیان خۆشبوێت و فێریان بکەن دکتۆر جێی ترس نییە و ئازاریان نادات بەلکو بە پێچەوانەوە ددانەکانیان چارەسەر دەکات تا ئازاریان نەمێنێ.
2- مندالەکانتان لە تەمەنی دووسالیەوە ببەن بۆلای دکتۆری ددان ھەم بۆ پشکنین وە ھەم بۆ ئەوەی ئاشنای دکتۆرەکەش بێت و کاتێک پێویستی بە چارەسەری ددانێکی بوو ترسی لە دکتۆرەکە نەبێت ئامێر و ژووری چارەسەرەکەی بەلاوە نامۆ نەبێ و بەرھەلستی چارەسەرەکە نەکات.
3- تکایە با چیتر ئەم کلتورە نەمێنێ کە منداڵەکانتان بە دەرزی بترسێنن، ئاگاداری لایەنی دەروونی منداڵەکانتان بن. [1]