ناونیشانی بابەت: خواردنی ھەندێ دەرمان دەبێتە ھۆی گۆرینی ڕەنگی ددانەکان
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
خواردنی ھەندێ دەرمان کاریگەریی خراپ لەسەر ددان بەجێ دەھێلێت و ڕەنگێکی زەردباو تاریکیان لەسەر جێ دەھێلێت و ئەم حالەتە بەتایبەت کاتێ دەردەکەوێ کە دەرمانێک بۆ ماوەیەکی درێژ بەکاربھێنرێ.
حالەتی گۆرانی ڕەنگی ددانەکان بەھۆی دەرمانەوە زیاتر لە ددانی مندالاندا دەردەکەوێت بە بەراورد بە گەورەکان لەبەر ئەوەی ددانی مندالان لە کاتی درووستبوون و پێگەیشن و گەشەدان و دەرمان زیاتر کاریگەریان لەسەر جێ دەھێلێ.
ئافرەتانی دووگیان پێویستە بزانن بەکارھێنانی ھەندێ دەرمان لەکاتی دووگیانیدا ، ھۆکارێکی ترە بۆ گۆرانی ڕەنگی ددانی مندالەکانیان و بۆیە زۆر پێویستە لەژێرچاودێری پزیشک و لەژێر ڕێنمایی پزیشکدا دەرمان بەکاربھێنن.
$کام دەرمانانە دەبنە ھۆی گۆرانی
ڕەنگی ددان؟$
1- دەرمانەکانی دژە ھەستیاری لە جۆری (ئەنتی ھیستامینەکان)
2- دەرمانی دابەزاندنی پەستانی خوێن.
3- جۆرە جیاوازەکانی شروبی ئاسن.
4- دژە زیندەیەکان (دژە بەکتریاکان)
- سەرباری ئەو کاریگەریەی نەرێنیە دەرمانەکان ، ناتوانرێ و ناکرێ بەکارنەھێنرێن و لە کاتی پێویستدا زۆر زەرورە بەکاربھێنرێن ، بەڵام بۆ دوورکەوتنەوە لەو لایەنە نەرێنیە دەکرێ چەند ڕێگایەکی خۆپارێزی بەکاربھێنرێ.
$چارەسەرەکان$
1- شروبی ئاسن جا چ بۆ مندال بەکاربێت یان گەورە دەکرێ بە قەسەب بخورێتەوە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ قوت بدرێ و بەر ددانەکان نەکەوێ.
2- یاخود دەکرێ دوای بەکارھێنانی دەرمان غەرەرغەرەیەک بە ئاو بکەیت.
3- سپیکردنەوە بە لەیزەر و بەکارھێنانی مەعجونی سپیکردنەوە ش ڕێگایەکی ترن لە
چارەسەرەکان.
$تێبینی$
مندالان زەرەرمەندی یەکەمن لەم لایەنەدا و ئەم حالەتەیان تێدا بەربلاوە ، بۆیە زۆر گرینگە بێ ڕاوێژی پزیشک دەرمان بەکارنەھێنرێت و لەژێرچاودێری و بە پێی ڕێنمای درووست بەکاربھێنرێ. [1]