ناونیشانی بابەت: پرکردنەوەی ددان بە ماددەی سپی باشترە یان ماددە ڕەشەکە؟
ئامادەکردن: د. #تروسکە عەبدوڵڵا#
بۆ وەڵامەکەی دەڵێین هەردووکیان دوو ماددەی جیاوازن و تایبەتمەندی خۆیان هەیە وە هەردووکیان باشن ، دکتۆر بە پێی حاڵەتەکە بریاردەدات کامیان بەکاردێنێت.
$تایبەتمەندیەکانی ماددەی سپی (composite) $
1- جوانی، لە ڕووی ڕەنگەوە هەمان ڕەنگی سرووشتی ددانی هەیە.
2- تاڕادەیەکی باش بەهێزە و بەرگەی بەرکەوتن و هێزی جوین دەگرێ بێ ئەوەی بشکێ.
3- گەرمی و ساردی ناگەیەنێتە ددانەکە.
4- لە ڕووی نرخەوە گرانترە لە ماددەی ڕەش.
5-کاتێکی زیاتری دەوێ بۆ ئیشکردن بە بەراورد بە ماددەی ڕەش.
$ماددەی ڕەش (amalgam) $
1- لە ڕووی ڕەنگەوە قبوڵکراو نییە و ناتوانرێ بۆ ددانەکانی پێشەوە بەکاربێت.
2- زۆر بەهێزەو بەرگەی هێزی زۆر دەگرێ.
3- تووشی کشان دەبێ لە پلەی گەرمی زۆر بەرز.
4- لە ڕووی نرخەوە هەرزانترە بە بەراورد بە ماددەی سپی.
5-کاتێکی کەمتری دەوێ بۆ پرکردنەوە و ئیشکردنی ئاسانترە.
$چەند تێبینییەک$
1- چارەخواز هەر گیز پێویست ناکات پێداگری بکات و دکتۆر ناچاربکات بە بەکارهێنانی ماددەی سپی یان ڕەش.
2- لەناو خەڵکدا باوە کە دەڵێن ماددە ڕەشەکە زۆر بەهێزترە لە ماددە سپیەکە ، بەڵام لە ئێستادا جۆری زۆر باشی ماددەی سپی هەیە و زۆر بە هێزن ، بۆیە بەکارهێنانی ماددەی سپی زۆر گونجاوە.
3- لە ئێستادا بەکارهێنانی ماددەی سپی زۆر زیاترە و هەندێ حاڵەتی کەم نەبێ کە دکتۆرەکە ناچاردەبێ ماددەی ڕەش بەکاربهێنێت.
4- ماددەی ڕەش بۆ پرکردنەوەی ددانەکانی دواوە بەکاردێت و بۆ ددانەکانی پێشەوە گونجاو نییە چونکە لە ڕووی ڕەنگەوە زۆر دوورە لە شەنگی ددانی سرووشتی.
5- هەندێ کەس حەساسیەتی بە ماددە ڕەشەکە هەیە و ناتوانرێ بۆی بەکاربێنی. [1]