لیستی ناوی ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسییانەی کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت.
ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (189)
لەرێکەوتی#24-01-2023# تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (496) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە هیچ موچەی تریان نییە، بەپێی یاسای چاکسازی وردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسییەکان بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.
$بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:$
1. ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پێویستیان بە شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەکان تەواو بکەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
2. ئەو زیندانییە سیاسییانەی کۆچی دواییان کردووە ، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن، بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
3. ئەوانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و موچەى تریان هەیە لەماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی کاروبارى زیندانییە سیاسییەکان بکەن کە منحەى زیندانى سیاسى وەرناگرن و موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن. [1]
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی شەهیدان