دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەڕێز کاک ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار* بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (پەرژین عوسمان عەونی)ی خوشکی بەڕێزتانم بیست.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!