دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان بنەماڵەی کوێخا ئیبراهیمی دیلمان، تیکۆشەری دێرینی گەلەکەمان.
بۆ کۆچی دوایی خاتوو (حاجی خەج حامد) خێزانی کەسایەتی دیاری کۆچکردوو کوێخا ئیبراهیمی دیلمان و دایکی شەهیدان (سەڵاح دیلمانی، مەجید دیلمانی) ، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و خزمانی دیلمان دەکەین کە نموونەی خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت. [1]
دڵسۆزتان
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
$تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$