باوک و دایک دێتە تەبایی، سامان و پوول دێتەجیایی.
هەر چەندە دایک و باوک تەبایی لەنێوان منداڵەکانیاندا درووستبکەن، دوای مردنیان پارە و پوول کێشە دەخاتە نێوانیان و تەباییەکەیان تێکدەدا چونکە هەر منداڵێک کە گەورە بوو، دوای بەرژەوەندی ماددی و تایبەتیی خۆی دەکەوێت، هەر یەکە دەیەوێت زۆرترین بەش بۆخۆی بپچڕێت.[1]