دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
لەجەژنی (سێ ڕۆژەی یاران--رۆژوی یارانی قەوەڵتاس)دا وێڕای پیرۆزباییەکی گەرم لەخوشک وبرایانی کاکەیی هیوای بەسەربردنی جەژنێکی پڕلەخۆشی وکامەرانییان بۆدەخوازین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مێژووی خەبات وتێکۆشانی کاکەییەکان لە بزوتنەوەی کوردایەتیدا بەرزدەنرخێنێت و لەپای ڕۆڵی نمونەییان لەقوڵکردنەوەی گیانیی پێکەوەژیان لە کوردستاندا بۆ هەمیشە پارێزەری مافەکانیان دەبین.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!