کۆنگرەی هەشتەمی #پارتی دیموکراتی کوردستان#- (پارتی دیموکراتی کوردستان - ئێراق – #01-07- 1970#) ، دوای ڕێککەوتننامەی #11-03-1970# لە گوندی #ناوپردان# ئەنجامدرا.
کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان- (پارتی دیموکراتی کوردستان - ئێراق – 1ی تەمووزی 1970) ، دوای ڕێککەوتننامەی 11ی ئاداری 1970 لە گوندی ناوپردان ئەنجامدرا .
$بارودۆخ و هۆکارەکان$
ڕێککەوتننامەی 29ی حوزەیرانی 1966ی نێوان سەرکردایەتی شۆڕش و حکوومەتی ئێراق لەلایەن ئەفسەرانی دەسەڵاتەوە ڕێگری لە جێبەجێکردنی کرا. ئەم ئەفسەرانە، گرووپی $مەکتەبی سیاس$ی پێشووی پارتی کە لە بەغدا نیشتەجێ ببوونیان لە دژی شۆڕش بەکارهێنا، ئەمەش بە پڕچەککردنی شوێنکەوتووانیان و درووستکردنی ناوەند و بارەگا بۆیان لە بەشێک لە و ناوچانەی هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی لێ بوون، هەروەها لابردنی عەبدەلڕەحمان بەزاز لە سەرۆکایەتی وەزیران و ڕاسپاردنی تاهیر یەحیا. سەرۆک وەزیرانی نوێ لە کۆتایی مانگی ئابی 1967 بە وەفدێکی حکوومییەوە سەردانی سەرۆک مستەفا بارزانی کرد و لە بارەی جێبەجێکردنی بەیانی 29ی حوزەیران و چەککردنی جاشەکان، بەتایبەت شوێنکەوتووانی گرووپی مەکتەبی سیاسی کۆن، گفتی زۆری بە سەرۆک بارزانی دا.
دوای ماوەیەک دەرکەوت حکوومەت نیازی چەککردنی جاشەکانی نییە و بە پێچەوانەوە، لەلایەن ئەفسەرانی دەسەڵات و تەنانەت بەبێ ویستی سەرۆک وەزیران، پاڵپشتی زیاتر دەکرێن، ئەوەبوو شەڕ لەنێوان جاش و پێشمەرگە هەڵگیرسایەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە سەرەتای 1968 ساردی بکەوێتە نێوان پەیوەندییەکانی سەرکردایەتی شۆڕش و حکوومەت و دواتر هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە 15ی نیسانی 1968.
لە ڕێکەوتی 17ی تەمووزی 1968 حزبی بەعس، کودەتای بەسەر دەسەڵاتدا کردەوە و ئەحمەد حەسەن بەکر بووە سەرۆک کۆمار، ڕژێم شەڕی ڕاستەوخۆی لەگەڵ کورددا کەم کردەوە و کەوتە زیاتر هاندان و پڕچەککردنی جاشەکان لە دژی شۆڕش، ئەوەبوو شەڕی جاشەکان پەرەی سەند. جاشەکانی حکوومەت پاش چەندین شەڕ و پێکدادان، سەرەنجام لە ڕێکەوتی 18ی تشرینی یەکەمی 1968 بە تەواوەتی شکان و پەنایان بردە بەر مۆڵگەکانی حکوومەت لە کەرکووک.
دوای شکستەکان، لە مانگی ئەیلوولی 1969 حکوومەت دەستپێشخەری کرد بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ سەرکردایەتی شۆڕش و وەفدی خۆی ناردە ناوپردان، ئەوەبوو دوای چەندین کۆبوونەوە لە بەغدا و ناوپردان، سەرەنجام دوای سەردانی سەدام حسێن جێگری سەرۆک کۆماری ئێراق بۆ ناوپردان و بینینی سەرۆک مستەفا بارزانی لە ڕێکەوتی 11ی ئاداری 1970، ڕێککەوتننامەیەک لەنێوان حکومەتی بەعسی ئێراقی و سەرکردایەتی شۆڕش واژووکرا و ئەنجامەکەی داننانبوو بەوەی کورد شۆڕشی لەپێناویدا دەست پێکردبوو، کە بریتی بوو لە داننان بە مافە سیاسی و نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە باشووری کوردستان.
$بەستنی کۆنگرە هەشت$
دوای ڕێکەوتننامەی 11ی ئادار، لە ڕێکەوتی 1 تا 6ی تەموزی 1970، لە گوندی ناوپردان، بە ئامادەبوونی 488 نوێنەر بەسترا. لەبەر کەشی لەبار و ئارام، ئەم کۆنگرەیە بە سێیەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان دادەنرێت کە بە ئاشکرا ساز دراوە. چەندین وەفدیش لە حزبە جیاجیاکانی ئێراق تێیدا بەشداربوون، لەوانه: وەفدی حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی، وەفدی حزبی شیوعی وەتەنی دیموکراتی، وەفدی بزووتنەوەی ئیشتیراکی عەرەبی، وەفدی ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەلەستینی، وەفدی حزبە کوردییەکانی وڵاتانی دەوروبەر، وەفدی حزبی دیموکراتی کوردی لە لوبنان، وەفدی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا و نەتەوە یەکگرتووەکان و لە کەسایەتییەکانیش کامەران بەدرخان ئامادەی کۆنگرە بوو.
کۆنگرە بە وتارێکی سەرۆک مستەفا بارزانی دەستیپێکرا، دواتر ڕاپۆرتی ڕامیاری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن #حەبیب محەمەد کەریم#، سکرتێری پارتییەوە بە زمانی عەرەبی خوێنرایەوه. پاشان کۆمیتەی ناوەندی لە کۆتایی کۆنگرەی هەشتەم و لە ڕێکەوتی 10ی تەموزی 1970دا، بە دەرچواندنی بەیاننامەی کۆتایی بۆ ڕاگەیاندن و نوێنەرانی، کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
پەیکەری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە پشتبەستن بە پەیڕەوی ناوخۆی کۆنگرەی هەشتەم، بەمشێوەیەی خوارەوە بوو: شانە، لێژنەی ڕێکخراو، لێژنەی ناوخۆ، لێژنەی لق، کۆمیتەی ناوەندی، مەکتەبی سیاسی، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، سەرۆک. هەروەها دەستەی ناوەندیی پشکنین لە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و دوو ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پێکهات.
لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە پرۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆ پەسند کرا و سەرۆک مستەفا بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی حزب هەڵبژێردایەوە و کۆمیتەی ناوەندی نوێ بۆ پارتی هەڵبژێردرا کە بریتیبوون لە:
حەبیب محەمەد کەریم، سکرتێر
دکتۆر #مەحمود عوسمان#
#ئیدریس بارزانی#
#مەسعود بارزانی#
#ساڵح یوسفی#
#عەلی عەبدوڵڵا#
#نوری شاوەیس#
#سامی عەبدولڕەحمان#
هاشم حەسەن ئاکرەیی
ئیسماعیل مەلا عەزیز
موقەدەم عەزیز ئاکرەیی
$فاخیر مێرگەسۆری$
فارس باوە
ڕەشید سندی
شەکیب ئاکرەیی
عەبدولوەهاب ئەتروشی
عەلی قاسم شنگالی
دارا تۆفیق
عەبدول قەرەنی
سدیق ئەفەندی
زەکیە ئیسماعیل حەقی
$ئەندامانی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی$:
ڕەشید عارف عەبدولڕەحمان
عەلی هەژار
نەعمان عیسا
شێخ ڕەزا گوڵانی
جەرجیس فەتحوڵا شەماس
محەمەد مەلا قادر
شەعبان سەعید محەمەد
حەمید بەرواری
قادر جەباری.
مەکتەبی سیاسیش لەم هەڤاڵانەی خوارەوە پێکهات:
حەبیب محەمەد کەریم، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی
دکتۆر مەحمود عوسمان، بەرپرسی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
عەزیز ئاکرەیی
سامی عەبدولڕەحمان
ساڵح یوسفی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی جەماوەری
عەلی عەبدوڵڵا
نوری سدیق شاوەیس.
هەر لە و ماوەیەدا گرووپی مەکتەبی سیاسی کۆن، کە هێشتا بە ناوی پارتییەوە کاریان دەکرد کۆنگرەی حەوتەمی خۆیان لە بەغدا بەست، لە کۆنگرەدا باسی خۆهەڵوەشاندنەوە و هاتنەوە ڕیزی پارتییان هێنایە گۆڕێ، ئەوەبوو بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەیان دا. دواتر لە ڕێگەی لقی چواری پارتییەوە پەیوەندییان بە مەسعود بارزانییەوە کرد و داوایان لێکرد داواکارییەکەیان بگەینێتە سەرۆک مستەفا بارزانی، دوای ئەوەی سەرۆک بارزانی لە ویستی ئەوان ئاگادار کرایەوه، ئەویش بڕیاری لێبووردنی بۆ دەرکردن و جەلال تاڵەبانی 7ی ئابی 1970 هاتە حاجی ئۆمەران و لەوێ چاوی بە سەرۆک بارزانی کەوت ، دواتر پاش چەند کۆبوونەوەیەک، لە ڕێکەوتی 1ی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵ بەکۆی دەنگ بڕیاری لێبووردنی گشتییان بۆ دەرکرا و گەڕانەوە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان.
[1]