نەخۆشخانەى دایک بڵاویکردەوە، پووک شانەیەکی لینجەپەردەیە لەناو دەم، کە کەوتووەتە سەر شەویلگەی خواروو و خوار شەویلگەی سەروو و تەندرووستیی پووک و نەخۆشیی پووک، دەتوانێت کاریگەریی بخاتە سەر تەندرووستیی گشتیی مرۆڤ، دەشڵێن، لە نیشانەکانى نەخۆشى پووک ئەوەیە، لەکاتى شتنى ددانەکان خوێن لە پوک دێت.
نەخۆشخانەى دایک، لە ڕاگەیەنراوێکدا لەبارەى تووشببوونى هاووڵاتیان نەخۆشى پوک و نیشانەکانى نەخۆشییەکانى بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو، کە ئەمە دەقەکەیەتى:-
پووک شانەیەکی لینجەپەردەیە لەناو دەم، کە کەوتووەتە سەر شەویلگەی خواروو و خوار شەویلگەی سەروو و تەندرووستیی پووک و نەخۆشیی پووک، دەتوانێت کاریگەریی بخاتە سەر تەندرووستیی گشتیی مرۆڤ.
هەروەها ددانەکان بریتین لە و پێکھاتە ڕەقە سپییانەی، کە دەکەونە سەر شەویلگەکان لە ناو دەمدا و ئەرکی سەرەکی ددانەکان جوین و ھاڕینی خۆراکە پێش قووتدانی، کە بە پووکەوە داپۆشراون، زۆرجار بەهۆی هەوکردنی پووک یان نەخۆشیی پووکەوە، ئازار لە ددانەکان درووست دەبێت و پووکیش هەڵدەئاوسێت، هەروەها نەخۆشیی پووک پێوەندی بە چەندان کێشەی تەندرووستییەوە هەیە لە بەشەکانی تری لەش.
$نیشانەکانی نەخۆشیی پووک چین؟$
- لە کاتی شووشتنی ددان بە فڵچە خوێنی لێ دێت.
-بوونی خوێن لە لیکدا.
- ئاوسانی پووک و سووربوونەوەی.
- بۆنی هەناسە ناخۆش دەکات.
- لەقینی ددانەکان یان کەوتنیان.
- هەوکردنی پدوو و دەرچوونی هەوکردنەکە.
- کەوتنی ددان.
$مەترسییەکانی نەخۆشیی پووک چین؟$
نەخۆشیی پووک هەوکردنی ئەو شانانەیه، کە پاڵپشتی ددانەکان دەکەن، بەشێوەیەکی سەرەکی بەهۆی ئەو میکرۆبانەوە درووست دەبێت، کە لەناو چوارچێوەی لێواری ددانەکان کۆ بوونەتەوە و جەستەی هەندێک لەو نەخۆشانەی، کە تووشی نەخۆشیی پووک دەبن، لە ڕادەبەدەر وەڵامی بەکتریاکانی دەوروبەری پووک دەدەنەوە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی ببێتە هەوکردنێکی بەهێز.
لە هەندێکی تووشبووی تردا هەوکردنەکە بەو شێوە بەهێزە زۆر درێژە ناکێشێت و نامێنێت، ڕەنگە هەوکردنی توندی پووک بگوازرێتەوە بۆ خوێن، دواتر ببێتە هۆکاری تێکچوونی هێواشی گواستنەوەی خوێن بۆ خوێنبەرەکانی دڵ و مێشک بۆ ماوەیەکی زۆر.
کاریگەرییەکانی نەخۆشیی پووک چین لەسەر تەندرووستی جەستە؟
$نەخۆشیی پووک هۆکارێکە بۆ درووستبوونی کۆمەڵێک کێشەی تەندرووستی، لەوانە:$
- نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی دڵ.
- نەخۆشیی شەکرە و کۆنترۆڵکردنی.
- جەڵتەی مێشک.
- ڕۆماتیزم. [1]